رۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی
ئاشکرایکرد، بەرشەلۆنە گرنگی دەدات بەتواناکانی رەحیم ستێرلینگی یاریزانی یانەی
مانچستەرسیتی ئینگلیزی.
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، رۆژنامەی
"سپۆرت"ی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد:" یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرنگی
دەدات بەتواناکانی رەحیم ستێرلینگ، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی ماچستەرسیتی و دەیەوێت
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢
بیگوازێتەوە بۆ یانەکە".
بەرشەلۆنە لەگواستنەوەی هاوینەش هەوڵیداوە بۆ گواستنەوەی ستێرلینگ بۆ ریزەکانی
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە:"
بەرشەلۆنە لەگواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵیش هەوڵیداوە ئەو یاریزانە ئینگلیزییە
بگوازێتەوە ریزەکانی و تەنانەت ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری چالاکییەکانی تۆپی پێی
بەرشەلۆنە سەردانی شاری مانچستەری کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی مانچستەرسیتی کۆبووەتەوە
و ئۆفەری گۆڕینەوەی یاریزانان ئەنتوان گریزمان و عوسمان دێمبلیی بەرامبەر
ستێرلینگ خستووەتە بەردەست یانە ئینگلیزییەکە".
رەحیم ستێرلینگی تەمەن ٢٦ ساڵ لەساڵی ٢٠١٥
پەیوەندیکردووە بەمانچستەرسیتییەوە و لەوکاتەوە ١٩٥ یاری لەگەڵ ئەو یانەیە
ئەنجامداوە و ٧٨ گۆڵی بۆ تۆمارکردووە.