پەرلەمانتارێک: باشترین رێگە بۆ یەکگرتنەوەی پێشمەرگە جێبەجێکردنی یاسای سەربازی "زۆرەملێ"یە

کوردستان 18/09/2021

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، باشترین رێگە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە جێبەجێکردنی یاسای سەربازی "زۆرەملێ"یە.

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، سەعید مستەفا هەرکی، ئەندامی لیژنه‌ی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان دەربارەی جێبەجێکردنی یاسای سەربازی زۆرەملێ لەهەرێم بە (BMC) راگەیاند:" بەپێی ئەو یاسایانەی لەهەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت و ئەو هەلومەرجەی لەهەرێم هەیە رەنگە لەئێستادا جێبەجێکردنی یاسای سەربازی زۆرەملێ کارێکی ئاسان نەبێت".

لەئەگەری جێبەجێکردنی یاسای سەربازی زۆرەملێ لەهەرێم، ئەوا هەمان یاساکەی عێراق نابێت

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا:" لەئەگەری جێبەجێکردنی یاسای سەربازی زۆرەملێ لەهەرێم، ئەوا هەمان یاساکەی عێراق نابێت، بەڵکو پەرلەمانی کوردستان خۆی یاسای بۆ دەردەکات یاخوود یاساکەی عێراق هەموار دەکاتەوە چونکە ئەو یاسایانەی وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێی دەکات جیاوازە لەو یاسایانەی وەزارەتی بەرگری عێراق جێبەجێی دەکات".

سەعید هەرکی روونیشیکردەوە:" بەبۆچوونی من باشترین رێگە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی سوپایەکی نیشتیمانیی یەکگرتوو، جێبەجێکردنی یاسای سەربازی زۆرەملێیە لەهەرێمی کوردستان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا