شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، سەركەوتنی
هاوپەیمانی كوردستان پێویستی بەهەوڵ و كاركردنی كادر و تێكۆشەرانە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، شاناز
ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی رێكخستنی
یەکێتی لە سلێمانی، لەگەڵ شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی کۆبووەوە
و رایگەیاند:" یەكێتی هەمیشە حزبی تێكۆشەران و كەسوكاری شەهیدان بووە، دەبێت
باشتر كاربكەین و گوێ لەدڵسۆزەكانمان بگرین و پێكەوەكاربكەین بۆ جێبەجێكردنی
داخوازییەكانی هاوڵاتییان و دابینكردنی مافەكانیان".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشی:" سەركەوتنی
ئەم هاوپەیمانێتییەی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان پێویستی بەهەوڵی هەمەلایەنەی كادر
و تێكۆشەرانی هەردوو حزبە تا بەیەكەوە مژدەی بەهێزكردنی پێگەی كورد لەبەغدا و دابینكردنی
مافە رەواكانی گەلەكەمان بەدی بهێنین".
پێویستە كاربكەین بۆ بەشداریكردنی بەرفراوانی دەنگدەران و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەم پرۆسە چارەنوسسازەدا
هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند:" پێویستە كاربكەین بۆ بەشداریكردنی بەرفراوانی
دەنگدەران و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەم پرۆسە چارەنوسسازەدا، لەپێناو هێنانەدی
خواستی راستەقینەی هاوڵاتیان بۆ خۆشگوزەرانی و دابینكردنی موچە و سەقامگیری، هەروەها
پێویستە كاربكەین بۆ بەهێزكردنی هاوپەیمانی كوردستان و سەرخستنی كاندیدەكانی".