پلاندانانی عێراق: ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە ٥٠ ملیۆن کەس

عێراق 18/09/2021

Alternate Text

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، نۆ ساڵی دیکە ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ٥٠ ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە.

ساڵانە ٨٥٠ هەزار تا یەک ملیۆن کەس لە ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاد دەکات

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی "واع"ی عێراقی راگەیاند:" بە گوێرەی پێشبینییەکان تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە ٥٠ ملیۆن کەس و ساڵانە ٨٥٠ هەزار تا یەک ملیۆن کەس لە ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە زیاد دەکات ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشبینی دەکەین لە ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ٨٠ ملیۆن کەس نزیک ببێتەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" لە ماوەی ٣٠ ساڵی داهاتوودا رێژەی گەشەسەندنی ژمارەی دانیشتوان دادەبەزێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا