کوردێک پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی وەرگرت

کوردستان 18/09/2021

Alternate Text

بەکر فەتاح، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان وەک جێگری سەرۆکی کۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دیاریکرا.

وەک جێگری سەرۆکی کۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەڵبژێردرا

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە:" بەکر فەتاح، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نەمسا، بە زۆرینەی دەنگ وەک جێگری سەرۆکی کۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەڵبژێردرا ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەکر فەتاح پێشتر لەسەر پشکی یەکێتی باڵیۆزی عێراق لە هەردوو وڵاتی سوید و بەرازیل بووە و برای عومەر فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوندییەکانی یەکێتییە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا