بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی دوو مانگ بەر لە
ئێستا لە رووداوێکی تەقەکردندا ژنێکی کوشت و دوو کەسی دیکەشی بریندارکرد، خۆی
رادەستی پۆلیس کرد.
بەهۆی نەبوونی زانیاری لەبارەی شوێنی خۆحەشاردانی نەتوانرا دەستگیربکرێت
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە:" پاش ئەوەی
لە رۆژی ٢٢ی تەمموز کەسێک تەقەی لە ماڵی هاوڵاتییەک کرد و بەهۆیەوە ژنێک گیانی
لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، بەهۆی نەبوونی زانیاری لەبارەی شوێنی
خۆحەشاردانی تۆمەتبارەکە نەتوانرا دەستگیربکرێت، بەڵام ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیس
کرد ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" تۆمەتبارەکە دانیشتووی شاری هەولێرە و لەدایکبووی
ساڵی ١٩٧٢ و پیشەی کاسبە، بە پێی ماددەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و
لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" تۆمەتبارەکە تاوانەکەی لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا ئەنجامداوە ".