جێگری وهزیری راگهیاندن و رۆشنبیری حكومهتی كاتی ئهفغانستان ئەفغانستان رایگەیاند، تاڵیبان پلانی وایە لە زووترین کاتدا کچان بچنەوە قوتابخانەکان.
کار بۆ میانیزمێک دەکەن بۆ جیاکردنەوەی و کوڕان و کچان
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئەیلول، زەبیوحوڵا موجاهید، جێگری وهزیری راگهیاندن و ڕۆشنبیری حكومهتی كاتی ئهفغانستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند:" لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کار بۆ میانیزمێک دەکەن بۆ جیاکردنەوەی و کوڕان و کچان لە خوێندنگاکاندا".
هەروەها وتیشی:" کاریش بۆ میکانیزمێک دەکرێت بۆ دابەشکردنی مامۆستایان بەسەر ئەو خوێندنگانەی تایبەتن بە کچان".
شایەنی باسە دوێنێ هەینی، وەزارەتی پەروەردەی ئەفغانستان رایگەیاندبوو کە خوێندن بۆ پۆلەکانی یەک تا شەشی سەرەتایی دەستپێدەکاتەوە، کە تەنها مامۆستا و خوێندکارانی نێرینە دەگرێتەوە".
لەگەڵ ئەوەشدا، لە ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١ و کاتێک تاڵیبان لە دەسەڵاتدا بوو، سەرجەم ئەو خوێندنگایانەی داخست کە تایبەت بوون بە کچان، هەر بۆیەوە لەو ماوەیەدا کچان نەدەچوونە خوێندگاکان و لە خوێندن بە دوور بوون.