پۆلیسی هەولێر: دەنگۆی هەبوونی جن لە نێو باڵەخانەیەکی هەولێر دوورە لە راستییەوە

کوردستان 18/09/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابووەوە و باس لەوەدەکرا "جن" لە نێو باڵەخانەیەکدا هەیە دوورە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە:" لەبارەی ئەو دەنگۆیەی باسی لەوەدەکرد جن لە نێو بینایەکی تەواونەکراوی نزیک شەقامی ٦٠ مەتری ھەیە، دوای چوونی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر دەرکەوت ئەو بابەتە دوورە لە راستییەوە ".

بڵندگۆیەک لەنێو بیناکە داندرابوو و ئەو دەنگەی دەردەهێنا

ئاماژە بەوەشکراوە:" بڵندگۆیەک لەلایەن خاوەن بیناکەوە داندرابوو و ئەو دەنگەی دەردەهێنا، بۆیە ئەو بابەتەی باس دەکرێت دوورە لە راستییەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا