هاوڵاتییانی ئێران لە عێراق ئەم کارە بکەن دەستگیردەکرێن

کوردستان 18/09/2021

Alternate Text

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران رایگەیاند، هاوڵاتییانی ئێران ناتوانن هەرێمی کوردستان بۆ گەشتی مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن بەکاربهێنن.

هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی بییەوێت لە رێگەی هەرێمەوە سەردانی شارەکانی دیکەی عێراق بکات دەستگیردەکرێت

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران بە BMC  راگەیاند:" بە پێی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و ئێران هەڵگرتنی ڤیزا تەنها گەشتە ئاسمانییەکان دەگرێتەوە و هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی لە رێگەی دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە داخڵی عێراق بێت و بییەوێت سەردانی شارەکانی دیکەی عێراق بکات دەستگیردەکرێت ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوڵاتییانی ئێران دەتوانن بەبێ ڤیزا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمەوە داخڵی هەرێم بن، بەڵام بۆیان نییە بچنە شارەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێم ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا