بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی دزینی ١٥ مۆبایل
دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە:" دوای کۆکردنەوەی زانیاری و
بەدواداچوونی وردی هێزە ئەمنییەکان، توانرا تۆمەتبارێک بە ناوی (ھ. م. ج) بە
تۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی ١٥ مۆبایل دەستگیر بکرێت ".
بەشێک لە کەلوپەلە دزراوەکان دەستیان بەسەردا گیرا
ئاماژە بەوەشکراوە:" تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا
و بەشێک لە کەلوپەلە دزراوەکانیش دەستیان بەسەردا گیرا ".