شوتی یەکێکە لەمیوە
تام خۆش و شیرینەکانی وەرزی هاوین و دەکرێت ئەم شیرینییەی ببێتە هۆی زیان گەیاندن
بەجەستەی مرۆڤ.
میخائیل گینزبورگ، پسپۆری بواری خۆراک لە بڵاوکراوەیەکدا
لە پێگەی (WebTeb) ئاشکرایکرد:" دەکرێت خواردنی
شوتی لەهەندێک کاتدا زیانبەخش بێت بۆ جەستەی مرۆڤ، لەوانە کاتی هەندێک جۆری نەخۆشی
وەک شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشییەکانی گورچیلە".
لەهیچ ژەمێکدا لە ٢٠٠ گرام زیاتر شوتی نەخورێت
پسپۆڕەکە
ئاماژەی بەوەشداوە:" شوتی پێگەیشتوو یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بەفرەکتۆز
و ئەمەش بەمانای بڕێکی زۆر لەشەکر دێت، بۆیە دەبێت بەشێوەیەکی کەم و پارچە پارچەی
بچوک بخورێت بەجۆرێک لەهیچ ژەمێکدا لە ٢٠٠ گرام زیاتر نەخورێت".
گینزبورگ
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەگەر شوتی بەشێوەیەکی تەندروست وەک ئەوەی ئاماژەی پێدرا، بخورێت کۆمەلێک سوودی
دەبێت، وەک: باشترکردنی تەندروستی دڵ، پاراستنی تەندروستی چاوەکان، رێگریکردن
لەگەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان و کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان".