دوایین دوو زیندانییە هەڵاتووەکەی ئیسرائیل دەستگیرکرانەوە

جیهان 19/09/2021

Alternate Text

سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی دوو زیندانییە هەڵاتووەکەی دیکەی بەندینخانەی جەلبوعی راگەیاند.

لەژێر لێکۆڵینەوەدان

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی ئەیلول، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند:" لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ یەکەیەکی تایبەتی هێزەکانی دژە تیرۆر، توانرا لە شاری جنین دوو زیندانییە هەڵاتووەکە دیکەی بەندینخانەوی جەلبوع دەستگیربکرێنەوە و لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی ئەیهەم کەمەمجی و تەمەنی ٣٥ ساڵە، ئەوەی دیکەشیان مونازڵ نەفیعاتە کە تەمەنی ٢٦ ساڵە، بەوەش سەرجەم هەڵاتووەکانی زیندانییەکە دەستگیرکرانەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ٦ی ئەم مانگە شەش زیندانیکراوی فەڵەستینی توانییان لە رێگەی چەند کەرەستەیەکی سەرەتاییەوە تونێل لە نێو ژووری بەندینخانەکەیان دروست بکەن و لەرێگەیەوە بەرەو دەرەوەی بەندینخانەکە هەڵبێن، ئەو کارەش کاردانەوەیەکی زۆری لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا