لەبەر ئەم هۆکارانە قاوە بەبرسێتی مەخۆرەوە

تەندروستی 19/09/2021

Alternate Text

پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک ئاشکرایکردووە، خواردنی قاوە بە گەدەی بەتاڵ ئازاری گەدە پەیدا دەکات.

 باشتر وایە لەکاتی نانخواردن یان پاش نانخواردن بخورێتەوە

ئێرینا لیزۆن، پزیشک و پسپۆڕی خۆراکی رووسی بە ماڵپەڕی "نۆفۆستی" راگەیاندووە:" لەکاتی خواردنی قاوە گەدە ترشی هایدرۆکلۆریک بەرهەمدەهێنێت، کە هاوکار دەبێت بۆ هەرسکردنی خواردنی ناو گەدە، بەڵام ئەگەر لەوکاتەدا گەدە بەتاڵ بێت لە خواردن، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشییەکانی گەدەوە دەناڵێنن توشی ئازار و هەوکردنی گەدە دەبن، بۆیە باشتر وایە لەکاتی نانخواردن یان پاش نانخواردن قاوە بخورێتەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ناکرێت خواردنەوەی قاوە لە ئێواراندا لەبری ژەمێکی خواردن هەژمار بکرێت، لەبەر ئەوەی قاوە ئەو پێکهاتە خۆراکییەی تێدانییە کە لەش پێویستێتی ".

روونیشیکردەوە:" قاوە هەستی بەئاگایی بەرزدەکاتەوە و باشتر وایە تاوەکو پێنج کاتژمێر پێش خەوتن نەخورێتەوە، ئەو کەسانەش کە بەدەست دڵەڕاوکێ و کەمخەوییەوە دەناڵێنن، باشتر وایە لە بەیانیاندا بیخۆنەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا