٤٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسینی دیکە گەیشتە عێراق

عێراق 19/09/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گەیشتنی ٤٠٠ هەزار ژەمە ڤاکسینی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی ئەیلول، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق و بڕەکەی ٤٠٠ هەزار ژەمە و لەئێستادا ئامادەکراون بۆ گواستنەوە".

پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە

ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەو بڕە ڤاکسینە لەرێگەی بارهەڵگری ساردکەرەوەی تایبەتەوە دەنێردرێتە بنکەکانی کوتان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا