بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی داوا لە کاندیدەکانی
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکات لە رێگەی "لەحیم"ەوە پۆستەرەکانیان
لەسەر ستوونەکانی کارەبا هەڵنەواسن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای
سلێمانی بڵاویکردەوە:" هه‌ڵواسینى ریکلام به ستوونهكانى كاره‌با به له‌حیم قه‌ده‌غه‌یه،
ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیان بهستوونهكان ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ندێك له كاندیده‌كان
له چەند شه‌قامێکدا ریكلامهكانى خۆیان به له‌حیم به ستوونهكاندا هه‌ڵواسیوه ".
رێكکارى یاساییان به‌رامبه‌ر دهگیرێتهر
هاوکات،
کارەبای سلێمانی داوا له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات كاندیده‌کان
ئاگاداربكاته‌وه، كه له‌كاتى هه‌ڵواسینى ریكلامهكانیان له‌حیم به‌كارنه‌هێنن و دەڵێت:" به‌پێچه‌وانه‌وه رێكکارى یاساییان به‌رامبه‌ر دهگیرێتهبەر".