راهێنەری یانەی ئەیسی میلان لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئیبراهیمۆڤیچ توشی پێکان هاتووە و ئەو سوپەرمان
نییە و ناتوانێت بۆ یاری داهاتووی یانەکە یاریبکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ی ئەیلول، ستیڤانۆ پیۆلی،
راهێنەری یانەی ئەیسی میلان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"
ئیبراهیمۆڤیچ دەیەوێت خۆی وەک سوپەرمان پشانبدات و سەرەڕای پێکانەکەی یاریبکات،
بەڵام ئەو سوپەرمان نییە و بۆ یاری داهاتووی یانەکە بەرامبەر یۆڤانتۆس ناتوانێت
یاریبکات".
ئۆلیڤێ جیرۆش ناتوانێت بەشداری یاریەکە بکات
پیۆلی ئەوەشی خستەڕوو:" ئۆلیڤێ جیرۆی
هێرشبەری فەڕەنسیش هێشتا لەپێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و هاوشێوەی ئیبراهیمۆڤیچ
ناتوانێت بەشداری یاریەکە بکات".
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی، بۆ
یەکەمجار لەساڵی ٢٠١٠ پەیوەندیکرد بەیانەی ئەیسی میلانەوە و تا ساڵی ٢٠١٢ وەک
یاریزانی ئەو یانەیە مایەوە و لەماوەیەدا ٤٢ گۆڵی لە ٦١ یاریدا تۆمارکرد، جارێکی
دیکە و لەساڵی ٢٠٢٠ زلاتان گەڕایەوە بۆ ئەو یانە ئیتاڵییە و لەو کاتەوە تائێستا ٢٥
گۆڵی لە ٣٧ یاریدا تۆمارکردووە.