تا ئێستا ئەم سوودانەی هەنجیرت زانیوە؟

تەندروستی 19/09/2021

Alternate Text

هەنجیر یەکێکە لەو میوانەی سوودیکی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە و لە بەرامبەریشدا لەلایەن مرۆڤەوە خواستێکی زۆری لەسەرە.
شارەزایان باسیان لە بەشێکی سوودەکانی هەنجیر کردووە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ئەوانیش بریتین لە:
١. بەسوودە بۆ بەهێزبوونی ئێسک
هەنجیر دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیوم کە دەبێتە هۆی پاڵپشتی و بەهێزکردنی ئێسک
٢. بەسوودە بۆ کرداری هەرسکردن
بڕێکی تەواو لە ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی ڕیخۆڵە بە تەواوی کاری خۆی بکات
٣. بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش
بە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ڕیشالی تێدایە برسیەتی و ئارەزووی خۆراک کەم دەکاتەوە
٤. رێگە لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت
دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیەکانی مەمک و قۆلۆن و پڕۆستات
٥. بەسوودە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن
بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم، کێشەکانی بەرزی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە
٦. بەسوودە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش
دەوڵەمەندە بە دژە بەکتریا و ڤیتامین و کانزا کە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات
٧. بەسوودە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئینسۆلین
بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم و مەگنیسیوم، یارمەتی جێگیربوونی دەردانی ئینسۆلین دەکات

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا