باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، چیتر پێویست بە مانەوەی هێزی شەڕکەر لە عێراق ناکات، بەهۆی ئەوەی هێزە عێراقییەکان توانای ئۆپەراسیۆنیان هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ئەیلول، ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەردەوامدان بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کاریگەری نابێت لەسەر پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
ئاماژەی بەوەشدا:" وڵاتەکەی رازییە بە مانەوە لە عێراق ئەویش بۆ بوارەکانی مەشق کردن بە هێزە ئەمنییەکان و هەروەها لە رووی هەواڵگرییەوە، کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەبێت".
هێشتا لە بواری مەشق و راهێناندا پێویستیان بەیارمەتی هەیە
ماسیۆ تولەر وتیشی:" چیتر پێویست ناکات هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە، بەهۆی ئەوەی سوپا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیان هەیە، بەڵام هێشتا لە بواری مەشق و راهێناندا پێویستیان بەیارمەتی هەیە".