ئەمڕۆ لەکاتی کرانەوەی بازاڕەکانی نەوتی
جیهاندا نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤
دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول، نرخی نەوتی خاوی
برێنت بەراورد بەدوێنێ ٥٣ سەنت دابەزی و یەک بەرمیل لەو نەوتە خاوە بە ٧٤ دۆلار و
٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نەوتی خاوی تەکساس ٦٤ سەنت دابەزیوە
هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش گۆڕانکاری
بەسەرداهات و بە ٧١ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا بەمەش بەراورد بەدوێنێ ٦٤
سەنت لەنرخەکەی دابەزیوە.