ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەگاتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

عێراق 20/09/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆک کۆماری عێراق دەگاتە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" لەئێوارەی دوێنێوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٧٦هەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیە یەکگرتووەکان، لە عێراقەوە بەڕێکەوتووە بەرەو ویلایەتی نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

بەرهەم ساڵح  وتاری عێراق پێشکەشدەکات

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە:" لە کۆبوونەوەکەدا، بەرهەم ساڵح، وەک سەرۆک کۆمار وتاری عێراق پێشکەشدەکات".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا