هێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمەریکا تێکشکا

جیهان 20/09/2021

Alternate Text

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا تێکشکانی هێلیکۆپتەرێک و رزگارکردنی دوو فڕۆکەوانەکەی لە ویلایەتی تەکساسی ئەو وڵاتە راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول، میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە:" لە ناوچەی فۆرت وۆرس لە تەکساس هێلیکۆپتەرێکی سەر بە هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا تێکشکا و پاش ئەوەی هەردوو فڕۆکەوانەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، لە مردن رزگارکران ".

تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەخوارەوەی ئاشکرا نەکراوە

ئاماژە بەوەشکراوە:" هێلیکۆپتەرەکە لە گەشتێکی راهێنانیدا بووەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەخوارەوەی نازاندرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا