هەڵبژاردنەکانی روسیا..حزبەکەی پوتین زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە

جیهان 20/09/2021

Alternate Text

لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکان لە روسیا ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی "دوما"ی سەر بەپەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول، لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکان لە روسیا، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی "دوما"ی سەر بەپەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئەنجامانە تائێستا حزبی "روسیای یەکگرتوو"ی دەسەڵاتدار زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

حزبی "روسیای یەکگرتوو"ی ٪٤٩ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە

لیژنەکە رایگەیاندووە:" لەجیاکردنەوەی ٪٦٨ دەنگەکان، حزبی "روسیای یەکگرتوو"ی ٪٤٩ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەمی براوەی هەڵبژاردنەکاندا دێت و حزبی " شیوعی بۆ روسیای فیدراڵی" لە پلەی دووەم دێت رێژەی دەنگەکانی گەیشتووەتە ٪٢٠.٤٤".

ئاماژەی بەوەشداوە:" حزبی "لیبراڵی دیموکراتی روسی" رێژەی ٪٧.٧٥ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بەدوایدا حزبی "روسیای دادپەروەر- لەپێناو ماف" دێت کە رێژەی دەنگەکانی گەیشتووەتە ٪٧.٤٥".

ئەنجومەنی "دوما" بەشێکە لە پەرلەمانی روسیا

ئەنجومەنی "دوما" بەشێکە لە پەرلەمانی روسیا و بۆ گەیشتن پێی دەبێت حزبەکان بەربەستی ٪٥ی دەنگەکان ببڕن کە بۆ ماوەی سێ رۆژ هەڵبژاردنەکان بۆ ئەو ئەنجومەنە بەبەشداری ١٤ حزب لەو وڵاتە بەڕێوەچوو و دوێنێ، یەکشەممە کۆتا رۆژی بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا