رێنمایی نوێ لەبارەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکرایەوە

کوردستان 20/09/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە چەند رێنماییەکی نوێی لەبارەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکردەوە .

رسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ٤٠ هەزار دینارە

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە:" لەئێستادا رسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ٤٠ هەزار دینارە و ئەگەر ساڵێک زیاتری بەسەردا تێپەڕێت، بۆ هەر ساڵێك بڕی سزاکەی ٣٠ هەزار دینارە ".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئەگەر شۆفێرێک مۆڵەتەکەی بەهەر هۆکارێك تێکچوبێت، بۆ جاری یەکەم بڕی ١٠ هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت ".

روونیشیکراوەتەوە:" لەکاتی ونبوونی مۆڵەتی شۆفێری ئەوا سزاکەی بۆ جاری یەکەم ٤٠ هەزار دینارە، بۆ جاری دووەم ١٠٠ هەزار دینار و جاری سێیەمیش ١٥٠ هەزار دینارە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا