ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا قەزای زاخۆ وەک
ئیدارەیەکی سەربەخۆ رادەگەیەندرێت و دەبێتە چوارەمین
ئیدارەی سەربەخۆ لەهەرێمی کوردستان.
بەپێی
راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول
لەرێورەسمێکدا بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قەزای زاخۆ
وەک ئیدارەیەکی سەربەخۆی نوێ لەهەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێتە چوارەمین ئیدارەی سەربەخۆ لەهەرێمی کوردستان
ئیدارەی سەربەخۆی
زاخۆ دەبێتە چوارەمین ئیدارەی سەربەخۆ لەهەرێمی کوردستان لەپاڵ هەریەک لە
ئیدارەکانی گەرمیان،راپەڕین و سۆران.