بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، دادوەرێکی خانەنشینی
لەکاتی راوکردندا دەستگیرکرا و دواتر بەکەفالەت ئازادکرایەوە.
بەبیانووی نەخۆشی و دەرمانەوە ئازادکرا
شوان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی
راگەیاند:" لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند کەسێک لەکاتی کوشتن و راوکردنی
باڵندەی پۆڕ دەستگیرکران و یەکێک لەو کەسانەش دادوەری خانەنشین بووە، بەڵام
بەبیانووی نەخۆشی و دەرمانەوە دادوەرەکە بەکەفالەت ئازادکرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمه لەگەڵ ئازادکردنی تۆمەتبارەکە
نەبووین و ئەرکمان تەنها ئهوهیه تۆمەتبارەکان دهستگیربكهین و به نوسراوی
فەرمی ئاراستهى دادگاى بکەین، ئیدی بڕیارهكان لاى ئهوانه و كه تۆمەتبارەکە به
كهفالهت ئازادكراوه دیاره دادوەری لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دڵى پێی سوتاوه
".