کارەبای سلێمانی: حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیادیکردووە

کوردستان 20/09/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی کوژاندنەوەی ئامێری پێوەری زیرەکی کارەبا، ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەرەکە زیادکرا.

ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەک بۆ ١٠ هێڵ زیادکرا

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە:" لەدوای سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ ٤٠ ئەمپێر لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە، حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیادیکردووە و بۆ ئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشە و گرفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاوبەشان چاسەر بكەن، ژمارەی هێڵەکان بۆ ١٠ هێڵ زیادکرا ".

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی:

ئاگادارییەكی گرنگ لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیەوە
كارەبا ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەك زیاد دەكات
لەدوای سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بووەو بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشەو گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاووڵاتیان چاسەر بكەن، بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ كە بەم شێوەیە هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان.
لەناوشاری سلێمانی هاووڵاتیان پێویستە پەیوەندی بەم چوار ژمارەیەوە بكەن:
07738313100
07738313101
07738313102
07738313103
هاووڵاتیانی دەڤەری راپەڕین كەپێك هاتووە لەرانیەو قەڵادزێ و حاجیاو چوارقوڕنەو بەگشتی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313114
07738313115
هاووڵاتیانی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ كە ناوشاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاوو تەكیەو تەكیەی جەبارەو ئاغجەلەر لەخۆدەگرێت پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313117
07738313118
هەروەها هاووڵاتیانی سنووری دابەشكردنی كارەبای دوكان كە ناو سەنتەری قەزای دوكان و ناحیەی خەلەكان و بنگردو پیرەمەگروون و سورداش و بازیان و باینجان لەخۆدەگرێت پێویستە هاووڵاتیان پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313112
07738313133
راگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا