خواردنەوەی کوپێک شیر رۆژانە، دەشێت ببێتە
هۆی درێژبوونی تەمەنی مرۆڤ.
لە توێژینەوەیەکدا کە زانایانی زانکۆی ریدینگ
لە بەریتانیا ئەنجامیانداوە، دەرکەوتووە خواردنەوەی رۆژانەی کوپێک شیر، دەشێت
ببێتە هۆی درێژبوونی تەمەنی مرۆڤ.
توێژینەوەکە ملیۆنێک کەس تیایدا بەشداربووە
لەو توێژینەوەیەدا کە ملیۆنێک کەس لەهەردوو
وڵاتی بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تیایدا بەشداربووە،
دەرکەوتووە خواردنەوەی رۆژانەی کوپێک شیر مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی ٪١٤
کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەلەشدا.
هاوکات فیمال کارانی، یەکێک لە رێکخەرانی
توێژینەوەکە بە رۆژنامەی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی راگەیاندووە:"
سوودەکانی خواردنەوەی شیر رۆژانە زۆر زیاترە لەو زیانانەی باس دەکرێت و لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە خواردنەوەی شیر هیچ پەیوەندی نییە بەمەترسیی توشبوون بەنەخۆشی شەکرە
وەک باسدەکرێت".