بێگەرد تاڵەبانی روونکردنەوەیەکی دەربارەی
لێدوانێکی پێشووی سەبارەت کوشندەیی و مەترسی ئاردی هاوردەکراو بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول، بێگەرد
تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی دەربارەی هاودەکردنی ئارد لە بازارەکانی دەرەوەی هەرێم بڵاوکردەوە
کەئەمە دەقەکەیەتی:
دوابەدوای لێدوانمان لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی
قەیوان لە سلێمانی دەربارەی هاودەکردنی ئارد لە بازارەکانی دەرەوە مەبەست لە ووشەی
کوشندە بەپێی ڕاپۆرتە زانستیەکان لە لایەن دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری عێراقی
تایبەت بە پشکنینی ئاردی هاوردە ئەم زانیارانە زۆر جار باسکراوەو لەمیدیاکانیش
روونکردنەوەی لەسەردراوە کەئاردی هاوردە ئەم مەترسیانەی هەیە:
١- ئاردێکی زۆر لاوازە لە ماددە سەرەکیە خۆراکیەکان و زۆرینەی
ماددە سەرەکیەکانی کە لەپێکهاتەی گەنم دەرهاتووە
بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بۆ پیشەسازی نەستەلە
و نیشاستە چەندین جۆر ماددەی خۆراکی تر بە تایبەت دەرهێنانی ماددەی گلۆتین و گلۆتامین
و ئەنزیماتە بەسوودەکان.
٢- جێگرتنەوەی ئەو ماددە خۆراکیە سەرەکیانەی بەماددەی صناعی
و چەندین جۆر ماددەی پارێزەر واتە موادی حافظە کە ئەم ماددانە مەترسی لەسەر تەندروستی
مرۆڤ هەیە.
٣- هەروەها لەڕوی بەهای خۆراکی زۆر لاوازە و زەرەری زۆری بۆ
مرۆڤ و گەشەی مرۆڤ هەیە وە لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردن و اضافە کردنی چەندین ماددەی ڕەنگ
کردن و ماددەی دروست کراوی صناعی کە ئەم ماددانە زۆرمەترسی دارن بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشی .
٤- هەموو ئەم ڕاستیانە لەسەرئاستی دەزگا زانستی و کۆنترۆلی
جۆری لەسەر ئاستی تاقیگای سەلمێنراوە و بۆ
ئەم مەبەستە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە دروست کراوە لەسەرئاستی سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیران کە هاوپێچ وێنەیەک لە بریارەکانی تێدایە.