کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی راگەیەندرا

کوردستان 20/09/2021

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنیداوە لە مانگی داهاتووەوە دەست بە رەوانەکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بکات.

 هەوڵ دەدرێت بە زووترین کات بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لە چوارچێوەی سەردانەکانمان بۆ بەغدا وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنیدا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بە چەند قۆناغێک نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و هەوڵ دەدرێت بە زووترین کات بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بۆ ئەوەی هەموو خێزانێک بڕی یەک بەرمیل نەوتی بەربکەوێت، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ٢٦٤ ملیۆن لیتر نەوتە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا