وەزیری وەرزش و لاوانی
عێراق رایگەیاند، نوسینگەی جێبەجێکاری یەکێتییەکانی توپی پێی وڵاتانی کەنداو
پاڵەوانێتی کەنداوی عەرەبی ٢٥ی بەسرەی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دواخست.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی
ئەیلول، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:"
لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوسینگەی جێبەجێکاری یەکێتییەکانی توپی پێی وڵاتانی
کەنداو بڕیاردرا پاڵەوانێتی کەنداوی عەرەبی ٢٥ی بەسرە بۆ مانگی کانوونی دووەمی
٢٠٢٣ دوابخرێت ".
پاڵەوانێتییەکە لە شاری بەسرە بەڕێودەچێت
ئاماژە بەوەشکرا:" لە
کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەوەی پاڵەوانێتییەکە لە شاری بەسرە بەڕێوەبچێت".