تا ئێستا چەند کەس لە جیهاندا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە؟

تەندروستی 28/09/2021

Alternate Text

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

چوار ملیۆن و ٧٥٢ هەزار و ٨٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی ئەیلول، رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە:" لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کۆتاییەکانی مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ تاوەکو ئێستا چوار ملیۆن و ٧٥٢ هەزار و ٨٧٥ کەس لەسەرجەم وڵاتانی جیهان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا ٢٣٢ ملیۆن و ٢٧٣ هەزار و ١٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوونە و زۆربەیان دوای ماوەیەک لە توشبوونیان چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە ".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زەرەرمەندترین وڵاتی جیهان بووە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لێککەوتەکانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٦٩٠ هەزار و ٤٢٦ کەس ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا