پێگەیەکی ئەڵمانی لە بڵاوکراوەیەکدا باس لە
ئامادەکردنی چەند جۆرە خواردنەوەیەکی وزە بەخش دەکات کەدەتواندرێت بەشێوەیەکی
سروشتییانە لەماڵەوە ئامادەبکرێت.
پێگەی "پۆڵدسکای"ی ئەڵمانی
لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە:" خواردنەوە وزە بەخشە سروشتییەکان کە
لەماڵەوە ئامادەدەکرێن توانا و وزەیەکی زیاتر دەدەن بەلەش بەراورد بەو خواردنەوە
وزە بەخشە دەستکردانەی لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن".
ئەو خواردنەوە وزە بەخشانەی کەدەتواندرێن
لەماڵەوە ئامادەبکرێن و پێگە ئەڵمانییەکە خستوویەتیەڕوو:
١- گیراوەی گوێزی هیندی و لیمۆ
٢- گیراوەی تێکەڵەی زەنجەبیل و هێل
٣- گیراوەی شیرمۆز و شۆفان
٤- شەربەتی مانگۆ
٥- شەربەتی گوێزەر
٦- ئاوی جۆ
٧- گیراوەی هەنگوین و ئاو
٨- شەربەتی پرتەقاڵ