زۆربەی کەسەکان بەدەست کێشەی نەخەوتن بۆ ماوەیەکی پێویست
لەشەواندا دەناڵێنن، بەڵام سیستمی خواردن کاریگەری زۆری لەسەر بەدەستهێنانی خەوێکی
تەندروست دەبێت.
دەبنە هۆی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین
بەگوێرەی ماڵپەڕی "ئیکسپرێس"، لۆلا بێگز،
پسپۆڕی خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە:" هەندێک خواردن هەن سیستمی خەو رێکدەخەنەوە
و دەبنە هۆی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە بەرپرسە لە رێکخستنەوەی خەو، ئەو خواردنانەش
بریتین لە مریشک، کونجی، شۆفان و شیر ".
ئەوەشی خستەڕوو:" خواردنی هەریەکە لە ماسی چەور،
گوێز، فستق و چەرەزات لە ئێواراندا یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی
تەندروست ".
لەبارەی ئەو خواردن و خواردنەوانەش کە سیستمی خەو
تێکدەدەن، وتی:" لە پێناو خەوتن
بەشێوەیەکی باشتر پێویستە دوور بکەوینەوە لە خواردنەوە وەزە بەخشەکان لە پێش
خەوتندا ".