لەسلێمانی نەشتەرگەری کردنەوەی کاسەی سەر بۆ لابردنی گرێی پەردەی مێشک ئەنجامدرا.
د.ئازاد ستار حاتم، پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و فەقەرات لە نەخۆشخانەی ھەرێم رایگەیاند:" لەسلێمانی نەشتەرگەری کردنەوەی کاسەی سەر بۆ لابردنی گرێی پەردەی مێشک (وەرەمی مێشک )یان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە".
نەخۆشەکە پێش نەشتەرگەری توانای جوڵەی دەست و قاچی راستی نەمابوو
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەو نەخۆشەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدراوە، نەخۆشێکی تەمەن ٦٥ ساڵ بووە کەپێش نەشتەرگەری توانای جوڵەی دەست و قاچی راستی نەمابوو".