ئەم کەسانە نابێت هەرمێ بخۆن

تەندروستی 04/10/2021

Alternate Text

پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی کێشەیان لە کۆئەندامی هەرس هەیە نابێت هەرمێ بخۆن.

زیان بەو کەسانە دەگەیەنێت کە بەدەستی نەخۆشییەکانی گەدەوە دەناڵێنن

سفیتلانا فۆس، پسپۆڕی خۆراکی ئۆکرانی بە ماڵپەڕی "نۆفۆستی"ی راگەیاندووە:" سەرباری سوودەکانی هەرمێ بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ریشاڵییەکان، بەڵام خواردنی ئەو میوەیە زیان بەو کەسانە دەگەیەنێت کە بەدەستی نەخۆشییەکانی گەدەوە دەناڵێنن ".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" هەر ١٠٠ گرامێک لە هەرمێ ١٤٪ی لەو ماددە ریشاڵییانە پێکهاتووە کە رۆژانە لەش پێویستێتی، هەروەها ١٧٪ی سلیکۆن ، ١٠٪ مس،  ١٢٪ ئاسن و ٦٪یشی لە پۆتاسیۆم پێکهاتووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا