کلیان مباپێ پاریسی بێ هیوا کرد

وەرزش 05/10/2021

Alternate Text

کلیان مباپێی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان رەتیکردەوە هاتنی میسی بۆ یانەکە کاریگەری لەسەر بڕیاری رۆیشتنی هەبووبێت.
پێگەی ئاڕ ئێم سی فەڕەنسی نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کلیان مباپێی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان بڵاوکردەوە و لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا یاریزانە فەڕەنسییەکە رایگەیاند:" من لە مانگی تەمموزەوە یانەکەمم ئاگادارکردووەتەوە کە دەمەوێت بڕۆم، بەڵام یانەکەم رێگەی بە رۆشتنم نەدا بۆیە منیش رێزم لە بڕیارەکەیان گرت".

بەهیچ شێوەیەک بڕیارەکەم نەگۆڕیوە و من بە باشی خوێندنەوەم بۆ ئەو بابەتە کردووە

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هاتنی میسی بۆ پاریس وایکردووە بڕیارەکەی دەربارەی رۆشتنی لە یانەکە بگۆڕێت مباپێ وتی:" نەخێر بەهیچ شێوەیەک بڕیارەکەم نەگۆڕیوە و من بە باشی خوێندنەوەم بۆ ئەو بابەتە کردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا