بە گوێرەی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران، ئەمڕۆ ١٨ شوێن مووچەکانیان وەردەگرن.
لە رۆژی ٣ی ئەم مانگەدا واتە دوو رۆژ لەمەوپێش، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، ئەمڕۆ ١٨ وەزارەت و شوێن مووچەکانیان وەردەگرن.
شایەنی باسە، دوێنێ دووشەممە ٥ی تشرینی یەکەم، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە BMC راگەیاند:" ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی کە حکومەتی فیدراڵی مانگانە رەوانەی هەرێمی دەکات لە ئێستادا گەیشتووەتە هەرێم".
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن: