لێدوانی نوێ دەربارەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار

ئابوری 05/10/2021

Alternate Text

وەزارەتی دارایی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزکردنەوە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار سوودی هەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند:" لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا بە بەردەوامی بەدوای کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کەوتووین و بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو دابەزینەی بەهای دینار بووەتە بەشێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی یەدەگی بیانی لە بانکی ناوەندی عێراقدا ".

یەدەگی نەختینەیی لە عێراق لە مانگی کانوونی یەکەم ٥٤ ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕە بەرزبووەتەوە بۆ ٦٠ ملیار

ئاماژەی بەوەشکرد:" یەدەگی نەختینەیی لە عێراق لە مانگی کانوونی یەکەم ٥٤ ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕە بەرزبووەتەوە بۆ ٦٠ ملیار دۆلار، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هۆکاربووە بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر دراوی بیانی و پەنابردنەبەر بەرکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆ و کەمبوونەوەی هاوردەکردنی کاڵای بیانی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا