نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ئابوری 05/10/2021

Alternate Text

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ٨٢ دۆلاری تێپەڕاند.

یەکەمینجارە لە ساڵی ٢٠١٨وە نرخەکەی بەمشێوەیە بەرزبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی تشرینی یەکەم، میدیاکانی تایبەت بە بواری ئابووری بڵاویانکردەوە:" نیوڕۆی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بۆ یەکەمینجارە لە ساڵی ٢٠١٨وە نرخەکەی بەمشێوەیە بەرزبێتەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، ماڵپەڕی "oilprice" ئاماژەی بەوەکرد:" بەهۆی بڕیاری رێکخراوی ئۆپیک بۆ مانەوە لەسەر بڕیاری زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو گەیشتە ٨١ دۆلار ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا