یانەی بەرشەلۆنە چاوی لە تواناکانی رەحیم سترلینگە و دەیەوێت
بیگوازێتەوە ریزەکانی یانەکە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاند:" ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە
چاویان لە تواناکانی رەحیم سترلینگی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی
ئیئنگلتەرایە بۆ ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوو بیگوازنەوە ریزەکانی
یانەکە".
ئیدارەی یانەکە دەیانەوێت سوود لە پەیوەندییە باشەکەیان لەگەڵ پێپ گواردوێلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەکار بهێنن
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئیدارەی یانەکە دەیانەوێت سوود لە پەیوەندییە باشەکەیان لەگەڵ پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەکار بهێنن بە مەبەستی گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرە ئینگلیزییەکە".