بنزیما نازناوێکی دیکەی بەدەستهێنا

وەرزش 06/10/2021

Alternate Text

کەریم بنزیما هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی وەک باشترین یاریزانی یانەکە لە مانگی رابردوودا دیاریکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی تشرینی یەکەم، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە:" پیرۆزبایی لە کەریم بنزیما دەکەین، کە نازناوی باشترین یاریزانی ریاڵ مەدریدی لە مانگی ئەیلولی رابردوودا بەدەستهێناوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کەریم بنزیمای تەمەن ٣٣ ساڵ بەتۆمارکردنی نۆ گۆڵ لە ریزبەندی یەکەمی گوڵگەرانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا