شەوی رابردوو لە میانەی قۆناغی چوارگۆشەی
زێڕینی نەیشنلیگ هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بباتەوە.
شەوی رابردوو لە میانەی یارییەکانی قۆناغی
چوارگۆشەی زێڕینی جامی نەیشینلیگ هەریەکە لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئیسپانیا
رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە
بەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتاییهات.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە ٣٧ یاری لەسەر یەکی ئەنجامجدابوو بەبێ ئەوەی تووشی هیچ شکستێک ببێت
هەڵبژاردەی ئیسپانیا جگە لە بردنەوەی
یارییەکە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامەکە، توانی ریکۆردێکی مێژووی ئیتاڵیاش
رابگرێت ئەویش ئەوەبوو کە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە ٣٧ یاری
لەسەر یەکی ئەنجامجدابوو بەبێ ئەوەی تووشی هیچ شکستێک ببێت.