توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، وێنەگرتنی خواردن و بڵاوکردنەوەی لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زیانی تەندروستی هەیە و وا دەکات درەنگتر هەست بە تێربوون
بکرێت.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی جۆرجیای باشوور لە ئەمەریکا
ئەنجامدراوە، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە:" زۆربەی ئەو کەسانەی پێش خواردنی
چێشتەکانیان وێنەی دەگرن و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە تووشی قەڵەوی
دەبن، لەبەر ئەوەی وێنەگرتنی وا دەکات حەزی زیاترت بۆ خواردنەکە هەبێت و درەنگتر
هەست بە تێری بکەی، لەگەڵ ئەوەشدا وات لێدەکات جارێکی دیکە ئەو ژەمە بخۆیتەوە
".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" هەندیکجار تەنها بە بینینی وێنەکان هەست بە تام و
بۆنی خواردنەکە دەکەیت، تەنانەت لەهەندێک چێشتخانەدا وێنەگرتنی خواردنەکان
قەدەغەکراوە، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی ساربوونەوەی خواردنەکان و بێزاربوونی
کڕیارەکان ".