ئەمڕۆ نرخی نەوت
لەبازاڕەکانی جیهاندا لەبەرزیدا مایەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر
٨١ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
٧ی تشرینی یەکەم، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا لەبەرزیدا مایەوە سەرەڕای ئەوەی کەمێک لەنرخەکەی دابەزی و یەک بەرمیل
نەوتی خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەرامبەر ٧٨ دۆلار و ٢٥ سەنت بوو
هاوکات نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بەرامبەر ٧٨ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە
لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، ٦ی تشرینی یەکەم، نرخی نەوتی خاو ئاستێکی نوێی تۆمارکرد بەشێوەیەک
سێ ساڵە نەگەیشتبووە ئەو ئاستە کە ٨٢ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی
خاوی برێنت، ئەمەش بەهۆی رێککەوتنی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک پڵەس) لەسەر جێگیرکردنی
هەناردەکردنی نەوت و بەرزکردنەوەی ئاستەکەی بۆ ٤٠٠ هەزار بەرمیلی مانگانە.