ئەم خواردن و خواردنەوانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان

تەندروستی 07/10/2021

Alternate Text

سەرەڕای ئەوەی تائێستا چارەسەرێکی دیاریکراو نییە بۆ نەهێشتنی ئازاری هەوکردنی جومگەکان، بەڵام کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەن کەدەتوانن ئەو ئازارە کەمبکەنەوە.

پێگەی "روسیا تودەی" لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە:" چەند خواردن و خواردنەوەیەک هەن بەهۆی بوونی پێکهاتەی دژەهەوکردن و دژەئۆکسیدی تیایاندا، دەشێت یارمەتیدەربن لەکەمکردنەوەی ئازاری هەوکردنی جومگەکان و تەنانەت ئازاری داخورانی ئێسکەکانیش".

ئەو خواردن و خواردنەوانەی پێگەکە خستوویەتیەڕوو:

١- چای سەوز
٢- زەیتی زەیتون
٣- شیرەمەنییەکان
٤- بڕۆکلی
٥- سیر
٦- چەرەسات
٧- گۆشتی ماسی

نەخۆشییەکانی هەوکردنی جومگەکان بەگشتی زیاتر لای ئەو کەسانە دەردەکەوێت کەتەمەنیان سەرو ٤٠ ساڵە و زیاتر لەناو ژناندا باوترە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا