نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ئابوری 08/10/2021

Alternate Text

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە ٨٣ دۆلار نزیک بووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٩٣ سەنت 

ئەمڕۆ هەینی، ٨ی تشرینی یەکەم، میدیاکانی تایبەت بە بواری ئابووری بڵاویانکردەوە:" نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٩٣ سەنت ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش بەرزبووەوە و بە ٧٩ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".

لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ی عێراقدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٤٥ دۆلار دیاریکراوە، بەڵام زیاتر لە پێنج مانگە نەوتی خاو لە سەروو ٧٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە وتەی بەرپرسانیش حکومەتی عێراق ئەو پارە زیادەیەی لە داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆی دەمێنێتەوە قەرزی وڵاتانی پێدەداتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا