ئەمڕۆ لەکاتی کرانەوەی بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت ٥٤ سەنت دابەزی
ئەمڕۆ شەممە، ٩ی تشرینی یەکەم، نرخی نەوتی
خاوی برێنت بەراورد بەدوێنێ ٥٤ سەنت دابەزی و یەک بەرمیل لەو نەوتە خاوە بە ٨٢ دۆلار
و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساس وەک خۆی ماوەتەوە و
یەک بەرمیل بەرامبەر ٧٩ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.