کاندیدێکی سەربەخۆ لەپارێزگای هەولێر، پاش دەرنەچوونی وێنەکانی دەسوتێنێت و ماسی پێدەبرژێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی تشرینی یەکەم، چەند وێنەیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کەتیایدا دەردەکەوێت تارق خورشید ساڵح، کاندیدی سەربەخۆ لەپارێزگای هەولێر پاش ئاشکرابوونی ئەنجامەکان و سەرنەکەوتنی، وێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەسوتێنێت و ماسی پێدەبرژێنێت.