تا ئێستا ئەم سوودانەی هەنارت زانیوە؟

تەندروستی 12/10/2021

Alternate Text

هەنار یەکێکە لە میوە بەتام و بەسوودەکان و خواستێکی زۆری لەلایەن مرۆڤەوە بە گشتی لەسەرە.

شارەزایان بەهۆی ڤیتامینە جۆراوجۆرەکانەوە لەناو هەناردا جەخت لەسەر خواردنی ئەو میوەیە دەکەنەوە.
بەگوێرەی وتەی شارەزایان سوودەکانی هەنار بریتین لەمانە:

١- بەسوودە بۆ چالاککردنی کرداری هەرسکردن
٢- یارمەتی هاوسەنگ راگرتنی پەستانی خوێن دەدات
٣- بەسوودە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش
٤- مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەم دەکاتەوە
٥- کاریگەری هەیە لەسەر لەناوبردنی میکۆرب و بەکتریاکانی ناودەم
٦- بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمخوێنی
٧- مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات کەم دەکاتەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا