میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، رۆژی
یەکشەممەی داهاتوو یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی هەریەکە لە ئانسۆ فاتۆ و پێدرێ نوێ
دەکاتەوە.
پێدەچێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ئیمزا بکەن
رۆژنامەی " ئالچێرنجیتۆ"ی ئیسپانی
بڵاویکردەوە:" خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی
هەریەکە لە ئانسۆ فاتۆ و پێدرێ نزیکبووەتەوە و پێدەچێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو
نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ئیمزا بکەن ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە
لە هاوینی داهاتوو کۆتایی پێدێت و یانەی بەرشەلۆنە مافی ئەوەی هەیە بەبێ وەرگرتنی
رەزامەندی هەردوو یاریزانەکە گرێبەستەکانیان لەگەڵ نوێ بکاتەوە.